سەردێڕ:

نرخی نەوت لەبەرزیدایە

AM:08:01:11/03/2022

12528 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە ١٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی لە بەرزیدا مایەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار و سێ سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی پێنج دۆلار دابەزیووە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٦ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشبینیدەکرێت بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەهۆکاری جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.

بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.













گەلەری