سەردێڕ:

عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پلەی سێیەمی گرتووە لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانیدا

PM:02:14:10/03/2022

2684 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لەمانگی شوباتی رابردوودا بە بڕی زیاتر ١٥ ملیۆن تەن کاڵای بە بەهای زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار هاوردەی وڵاتان کردووە. دەشڵێت، "عێراق پلەی سێیەمی گرتووە لە ریزبەندی هاوردەکارانی کاڵای ئێرانیدا".


ئەمرۆ پێنجشەممە، روحوڵا لەتیفی وتەبێژی فەرمی فەرمانگەی گومرگی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە مانگی شوباتی رابردوودا بە بڕی ١٥ ملیۆن و ٧٩٩ هەزار تەن کاڵای هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.

دەشڵێت، کاڵا هاوردەکان بە بەهای نۆ ملیار و ٨٥٨ ملیۆن دۆلار بووە و بەمەش بەڕێژەی ٤٥٪ هەناردەکردن و بەڕێژەی ٥٢٪ بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران زیادی کردووە.

وتەبێژی فەرمی فەرمانگەی گومرگی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، چین بە بڕی ١٣ هەزار تەن و بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە و بەمەس پلەی یەکەمی گرتووە.

وتیشی، تورکیا بە پلەی دووەم و عێراق بە پلەی سێیەم و ئیمارات بە پلەی چوارەم و ئەفغانستان بە پلەی پێنجەم دێن لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانی ئەو وڵاتانەی هاوردەکاری کاڵای ئێرانین.

ئاشکراشی کرد، لەمانگی شوباتی رابردوودا، ئێران بە بەڕی ١٢ ملیۆن و ٢٣٣ تەن کاڵای نانەوتی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە کە بەهاکەی بریتیبووە لە چوار ملیار و ٧٥٤ ملیۆن دۆلار.













گەلەری