سەردێڕ:

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینی ئاشکراکرد

PM:11:11:09/03/2022

11088 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەو بایانەی لە رۆژئاواوە دێن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین، دەشڵێت، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی دێت.


عامر جابری وتەبێژی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ئاستی خۆڵبارین بەرزبووەتەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوا کە وشکن و کەمتر بارانیان لێدەبارێت، بەهۆی ئەو بایانەی لە رۆژئاواوە دێن.

ئاشکراشیکرد، چاوەڕوان دەکەن رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین کۆتایی بێت و پلەکانی گەرما داببەزن.

وتەبێژی کەشناسی عێراق باسی لەوەشکرد، کەمی بارانبارین لەمساڵدا یەکێکە لە هۆکارەکانی خۆڵبارین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆڵبارینێکی زۆر عێراق و هەرێم گرتووەتەوە.













گەلەری