ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ٢٥٠ دینار دابەزی و بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٢٥٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار
بە دوو ملیۆن و ٥٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لیرەی تورکیش، ھەزار
و ٣٧٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو هەزار دینار
دابەزیووە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٥ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار دینار
دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی
عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.