وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٩٢ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و ١٧٣ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە
ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردوو بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو
لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٩٢ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و ١٧٣بەرمیل بووە کە تێکڕای
داھاتەکەی گەیشتووەتە، ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی شوباتی رابردوودا، بڕی نەوتی
ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩١ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار
و ٨٢٨ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی
تورکیاوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٧٥ ھەزار و ٣٤٥ بەرمیل.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە مانگی مانگی رابردوودا، رۆژانە
تێکڕا سێ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە
مانگی شوباتی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (٩٢،٠٨٣) دۆلار فرۆشراوە.