PM:05:29:01/02/2022
5108 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، ٧٢ کۆچبەر کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنورە ئاوییەکانی تورکیا، لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریس سەر بە پارێزگای موغڵا لە باشوری خۆرئاوای تورکیا، رزگارکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەر لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن لەچەند کاتێکی جیاوازدا لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەکە، بەلەمی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ئاراستەی ئەو ناوچانە کران.
ئەوەش هاتووە، تیمەکان
توانییان ٧٢ کۆچبەر کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕیندرابوونەوە سنورە
ئاوییەکانی تورکیا، رابکێشنە سەر بەلەمهكانیان.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، کۆچبەرەکان دوای ئهوهی گهیهندرانه سهر وشكانی و رێکارەکانیان تهواوكرا
رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
ھاوکات کەسێک کە
لەسەر یەکێک لە بەلەمە پلاستیكییهكان بوو و گومانی ئەوەی لێدەکرا کە قاچاغچیی کۆچبەران
بێت، دەستگیرکرا.