سەردێڕ:

کازمی و سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی جەختیان لەسەر چاکسازی ئابوری کردەوە

AM:11:42:28/07/2021

1432 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی بانکی نێودەوڵاتی و سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدارێکیان ئەنجامداوە و تیایدا هەردوولا جەختیان لە چاکسازی ئابوری و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە بواری وەبەرهێناندا کردووەتەوە.


لە راگەیەنراوێکدا بانکی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، دەیڤید ماڵباس سەرۆکی بانکی نێودەوڵاتی و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە واشنتن دیدارێکیان ئەنجامداوە و تیایدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی دان بەپڕۆسەی چاکسازی ئابوری و رێکخستنەوەی سیستمی موچە و گرنگیدان بەکەرتی تایبەت لەبواری وەبەرهێناندا.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ماڵپاس جەختی کردووەتەوە لەسەر هەبوونی ژێرخانێکی ئابوری جێگیر بۆ عێراق بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

لە ئێستادا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە عێراق.

May be an image of 4 people, people sitting, people standing and indoor








گەلەری