سەردێڕ:

هەر مرۆڤێکی ئاسایی دەبێت چەند کاتژمێر بخەوێت؟

AM:09:26:11/12/2021

10920 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی کەنەدا پێویستی هەر مرۆڤێکی ئاسایی بۆ خەوتن لەرۆژێکدا دیاری کردووە، لە لەدایکبوونیەوە تا سەرووی ٦٠ ساڵی.


بەپێی "ناوەندی کۆنترۆڵکردن و پاراستن" هەتا گەنجتربین خەوی زیاترمان دەوێت، منداڵان پێویستیان بەخەوی زیاترە، لە تەمەنی پێگەیشتندا، زۆربەی کەسە تەندروستەکان پێویستیان بە حەوت بۆ ٨،٥ کاتژمێر خەو هەیە.

میشێل درێروپ پسپۆرێکی دەروونناسییە پێی وایە بەپێی تەمەن هەر کەسێک پێویستی بەرێژەیەکی دیاریکراوی خەوە کەبەپێی ئەم خشتەیە دیاریکراوە:

سفر بۆ سێ مانگ پێویستی بە( ١٤ بۆ ١٧ ) کاتژمێر خەو هەیە.

چوار بۆ ١٢ مانگ پێویستی بە( ١٢ بۆ ١٦ ) کاتژمێر خەو هەیە.

یەک بۆ دوو ساڵ پێویستی بە( ١١ بۆ ١٤ ) کاتژمێر خەو هەیە.

سێ بۆ پێنج ساڵ پێویستی بە( ١٠ بۆ ١٣ ) کاتژمێر خەو هەیە.

یەک بۆ دوو ساڵ پێویستی بە( ١١ بۆ ١٤ ) کاتژمێر خەو هەیە.

شەش بۆ ١٢ ساڵ پێویستی بە (نۆ بۆ ١٢ ) کاتژمێر خەو هەیە.

١٣بۆ ١٨ ساڵ پێویستی بە (هەشت بۆ ١٠ ) کاتژمێر خەو هەیە.

١٩بۆ ٦٤ ساڵ پێویستی بە (حەوت بۆ نۆ ) کاتژمێر خەو هەیە.

٦٤+ ساڵ پێویستی بە (حەوت بۆ هەشت ) کاتژمێر خەو هەیە.

ئەم پسپۆڕە ئەوەشی خستە ڕوو " بەهەڵەتێگەیشتنمان لەسەر شتەکان وایکردووە وابزانین کە تا دەچین بەتەمندا پێویستمان بەخەوی زیاترە، بەڵام هەردەبێت خەومان رێکبکەینەوە، ئەگەر لەشەودا زۆر نەخەوتین، دەبێت لە رۆژدا بە سەرخەوشکاندن حەقی بۆبکەنیەوە"

سوودەکانی خەو چێن؟

پەرەدان بە سیستەمی بەرگری.

هەست و بیرەوەرییەکان رێکدەخات.

پەرە بە لایەنی دەروونیت دەدات و راڕایی کەم دەکاتەوە.

ئیشی بیرەوەرییەکان پەرە پێدەدات.

بۆ گەشەکردن باشە.

ماسوڵکەکان چاک دەکاتەوە.

ووزەمان دەداتێت بۆ مەشقکردن و راهێنان.

ر.ی













گەلەری