سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم دوو شوێنە دابەش دەکرێت

AM:09:49:08/12/2021

113920 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند سبەینێ موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.


ئەمرۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند سبەینێ موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پیداویستی تایبەت دابەش بکرێت.
گەرچی بەپێی چەند چاوگێک بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەی ئەم مانگەی ناردووە، بەڵام چاوگەکەی وەزارەتی دارایی رەتیکردەوە ئەو بڕە پارەیە گەیشتبێتە ھەرێم، ئەوەشیخستەڕوو،" پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بگاتە ھەرێم و بەمەش لەھەفتەی داھاتوو حکومەت بەو پارانەی دەکەوێتە دەستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان پێکەوە دابەش دەکات".












گەلەری