سەردێڕ:

بڕیار لەسەر ئەو مامۆستایە درا کە بە ماسیحە لە خوێندکارێکیدا

PM:01:57:29/11/2021

55440 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری کەرکوک مامۆستایەک بە داری ماسیحە لەخوێندکارێک دەدات و بەهۆیەوە خوێندکارەکە بریندار دەبێت، لیژنەى لێکۆڵینەوە لەسەر مامۆستاکە دروستکرا و لیژنەکە بڕیاریدا.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە کەرکوک ئاماژەى بەوە کرد "پاش دروستکردنی لیژنەیەکی لیکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردەی عێراق و بەدواداچونی لیژنەکە لەسەر روداوەکە بڕیار درا بە گواستنەوەی مامۆستاکە و سزادانی لە ڕویی کارگێڕییەوە".

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى بڕیاردراوە ئەو مامۆستایە بگوازرێتەوە بۆ قەزای دوبز، هەروەها وەک سزایەکی ئیداری بڕیار دراوە بۆ ماوەی ساڵێک پلە بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجام نەدرێت.

رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ گرتە ڤیدیۆیی مامۆستای یەکێک لە خوێندنگاکانی کەرکوک بڵاوبووەوە کە تیایدا بە ماسیحە لە خوێندکارێکی دەدات و لە بەرامبەردا خوێندکارەکە بەرگری لەخۆی دەکات و دەیەوێت ماسیحەکەی بەرنەکەوێت.

لەدواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدیۆکە ، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن کە لە یەکێک لە خوێندنگاکان روویداوە و دواتر دەرەنجامەکانی ئاشکرا دەکەن.














گەلەری