وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا داوای له به‌ریتانیا كرد له پرسی كۆچبه‌راندا 'به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت' و دەڵێت، "پێویسته به‌ریتانیا هه‌لی هاتنه ناوه‌وه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه بڕه‌خسێنێت كه داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن."
جێرالد دارمانین وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا و هاوتا ئه‌ڵمانی، هۆڵه‌ندی، به‌لجیكییەکەی لەگەڵ یلڤا جۆهانسۆن ئه‌ندامی به‌رپرسیار له كاروباری ناوخۆیی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دوای گیان له‌ده‌ستدانی نزیکەی ٢٧ كه‌س كۆبوونه‌وه‌یەکیان ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه،
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ویستی
هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ک خراوه‌ته روو بۆ بەرگرتن له‌و جۆره رووداوانه و پێداگرین
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیكردن به مرۆڤەوە."
جێرالد دارمانین
داوای له به‌ریتانیاش كرد له پرسی كۆچبه‌راندا 'به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت' و
دەشڵێت، "به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام له جیهان
جیانه‌بووه‌ته‌وه، پێویسته به‌ریتانیا هه‌لی هاتنه‌ناوه‌وه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه
بڕه‌خسێنێت كه داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن."
رۆژی پێنجشەممەی
رابردوو، لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و
بەهۆیەوە نزیکەی ٢٧ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن گیانیان لەدەستدا و کاردانەوەی
لێکەوتەوە.
دوێنێش، تەرمى کۆچبەرێکى
دیکە لەسەر سنورى بیلاڕوسیا و لیتوانیا لەناو کیسەخەوێکدا دۆزراوەیەوە، هاوکات، یەکێتى
ئەوروپا قەیرانى کۆچبەران بە کێشەیەکى گەورە لەسەر سنورەکانى رۆژهەڵات و رۆژئاواى
دادەنێت.
لای خۆشییەوە، جێگری
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتی، بەریتانیا یەکێتی ئەوروپای بەجیهێشتووە با خۆی چارەسەری
کۆچبەران بکات.