سەردێڕ:

لە کیسەخەوێکدا تەرمی کۆچبەرێک لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا دۆزرایەوە

PM:03:44:28/11/2021

9940 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، تەرمی کۆچبەرێک لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا لە کیسەخەوێکدا دۆزراوەتەوە.


ئەمرۆ یەکشەممە، هەڵگورد عومەر پەیامنێری ئێن ئار تی ئاماژەی بەوەدا، لە سنورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بیلاڕوسیا و لیتوانیا لە کیسەخەوێکدا تەرمی کۆچبەرێک دۆزراوەتەوە، دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی پاسپۆرت و ناسنامە و هیچ دۆکیۆمێنتێکی پێننیە نازانرێت خەڵکی کوێیە.

دوێنێ شەممە، ئاژنسی ھەواڵی بیلاڕوسیا بڵاویکردەوە، خۆبەخشەکان لە وڵاتەکەیاندا ھەوڵدەدەن بارودۆخی سەختی کۆچبەران ئاسان بکەن بە دابینکردنی خۆراک و جلوبەرگ و بەتانی، چونکە کەش و ھەوا و بەفربارین سەختی و نەھامەتییەکانی ژیانی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندای زیادکردووە و کۆچبەران تا ئێستا لە کامپەکانی سنوری بیلاڕوسیادا رۆژەکانیان بەسەردەبەن.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی نەبوونی خواردنی پێویست و شوێنی مانەوەیان و سەختی گوزەرانیان لەژێر خێمە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر لە جەنگەڵەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا ژمارەیەک کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، قەیرانی کۆچبەران ماوەی زیاتر لە مانگێکە دروست بووە لەسەر سوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە بە ھەموو شێوەیەک دژی وەرگرتنی کۆچبەرانن بۆ ناو خاکەکەیان.

ھاوکات، لەناو کۆچبەراندا خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونیان ھەیە و بەشێک لە کۆچبەران تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە و لە سنورەکان ماونەتەوە و تا ئێستاش بەشێکیان بە چوار کاروان کە ھەزار و ٤٥٨ کۆچبەرە لەرێگەی فرۆکەخانەی ھەولێر و بەغداوە گەڕاونەتەوە.

No description available.













گەلەری