ئەمڕۆپێنج شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠دینار مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٠٠ دابەزیوە.
لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە و لە ئێستدا، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ١٦٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، تمەنی
ئێرانیش بەردەوامە لەدابەزین، بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دوو ملیۆن ٨٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩
ھەزار دینارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.