بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیاوازی هاتۆچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکە برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی یەکەم ئۆتۆمبێلێكی تایبهت بووە لهسهر رێگهی سلێمانی - تاسڵوجه، كۆنترۆڵی لهدهستداوه و خۆی كێشاوه بهستونێكی كارهبادا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بهوهۆیهوه شۆفێرهكه بریندار
بووه و بۆ نهخۆشخانهی فریاكهوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی هاتۆچۆی سلێمانی، رووداوکەی دیکە لهسهر شهقامی
بازنهیی مهلیک مهحمود روویداوە، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک له پیادهیهكی داوه و
دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە له دایكبووی
ساڵی ١٩٨٠ بووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی روودانی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای
ئەمساڵدا سێ هەزار و ٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، کە بەهۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
و شەش هەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوون.
بەپێی دوایین ئامار، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ۹٥۰ هەزار ئوتۆمبێل
هەیە، واتە هەر سێ کەسێک ئوتۆمبێلێکی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی
دەبێت هەر حەوت کەسێک و یەک ئۆتۆمبێلی بەربکەوێت.