سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمەڵێک رووداوی نەخوازراو لە پارێزگای سلێمانی لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی زانکۆ روویداوە، دەشڵێت، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان دەکەین رەچاوی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران بکەن و بیانپارێزن."
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆمەڵێک رووداوی نەخوازراو لە پارێزگای سلێمانی لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی زانکۆ روویداوە و چەندین پێکدادان دروست بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە دووپاتی دەکەینەوە پێویستە مافی هاوڵاتییان
بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە پارێزراوبێت بۆ داواکردنی مافە رەواکانی خۆیان
و داوا لە هەموان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندبن بە پاراستنی ئارامی خۆپیشاندانەکانەوە."
عەمار حەکیم دەشڵێت،
"داوا لە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان دەکەین رەچاوی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران
بکەن و بیانپارێزن."
ماوەى سێ رۆژە
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان
ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و
گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
ئەمڕۆش، هێزە ئەمنییەکان
نەک تەنها گازی فرمێسک رێژ، بەڵکو تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و
لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
هەر ئەمڕۆش، لە
هەریەکە لە زانکۆکانی، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران
بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.