ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەرێم بۆ داواکردنی دەرماڵەی خوێندن دەستیپێکردووە و بەشێوەیەکی فراوان سەرجەم شارەکانی گرتووەتەوە، کە تیایدا خوێندکاران رێگای نێوان بەشێکی شارەکانی هەرێمیان داخستووە و رێگا بە هاتوچۆکردن نادەن.
لە چوارچێوە بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا ئەمڕۆ خوێندکاران رێگای سەرەکی تاسڵوجەیان داخستووە.
جگە لەوەش، خوێندکارانی
زانکۆی چەرمو، رێگای سەرەکی سلێمانی-کەرکوکیان داخستووە.
خوێندکارانیش لە دوکان،
رێگای سەرەکی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و سلێمانیان داخستووە.
جگە لەوانەش، خوێندکاران
رێگای پێنجوێن و کەلاریان داخستووە.
بەمانەش ئاستەنگی هاتوچۆ
بۆ هاوڵاتیان دروستبووە و بەشێکی ئیش و کاری بەشێکی هاوڵاتیان پەکی کەوتووە.
ماوەى سێ رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ
داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى
خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە
چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
هـ.ئـ