پۆلیسی سلێمانی راگەیاندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەوانەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان دەکرد، خوێنکار نەبوون و چەقۆ و بۆکس خەنجەریان پێبووە".
دوای ئەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوەچوو و دواتریش هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکە گازی فرمێسکرێژیان بەرامبەر خوێندکاران بەکارهێنا و بەمەش گرژی درووستبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی
لەوەکردووە، "به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه و به‌ڵگه‌ی
ته‌واومان لایه هەندێک لە ئامادەبووان کە خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد
هاویشتن به‌ئاڕاسته‌ی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی و هێرشكردنه سه‌ریان به‌چه‌قۆ و
بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌ر
و كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری
پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه و باری ته‌ندروستیان جێگیره."
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ماوه‌ی دوو رۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس
بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنی و ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام
بووین له‌پارێزگاری لێكردنیان.
ئەوەش هاتووە، "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان
كراوه‌یه بۆ خوشك و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی و گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌ك
له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان
بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و داوای دەرماڵەکانیان کرد و ئەمڕۆش لە
گردبوونەوە بەردەوام بوون بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دارى کارەبایى و
گازى فرمێسک هەوڵى بڵاوەپێکردنیان درا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم بە پاساوی خراپی دۆخی
دارایی و وەستانی بودجەی هەرێم لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش دەرماڵەی
خوێندکارانی بڕی، بەڵام کە لە ئێستادا ئەو پاساوانە بوونیشی نەماوە حکومەت دەستی بە
دابەشکردنی دەرماڵە نەکردووەتەوە.
دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕە پارەیەک
بوو کە لەلایەن حکومەتەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرا، کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی
شار کە هاتوچۆیان دەکرد ١٠٠ هەزار دینار، بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە لە بەشەناوخۆی
دەمانەوە ٦٠ هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی ناوشارەکان ٤٠ هەزار دینار بوو.