سەردێڕ:

ئینستاگرام دوو تایبەتمەندی نوێ دەخاتە بەردەمی بەکارهێنەرانی

PM:07:11:20/11/2021

7308 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی ئینستاگرام بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایکرد، بە مەبەستی ئەزموونکردنی کاتێکی باشتر بەنیازە دوو تایبەتمەندی نوێ بخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی.


تایبەتمەندی یەکەم، بەناوی "لەرینەوەی توڕە" کە رێگە بەبەکارهێنەرانی دەدات ئاگاداری بدەن لە بوونی هەر کێشە و گرفتێک لە مۆبایلەکانیاندا بەشێوەیەکی خێرا تەنها بە لەراندنەوەی مۆبایلەکانیان، بۆنمونە کاتێک هەژامری ئینستاگرامەکە بە باشی کار ناکات، تەنها بە لەراندنەوەی مۆبایلەکە لەسەر شاشەکەی بەشێک دەردەکەوێت و لێت دەپرسێت "کێشەیەک بوونی هەیە؟"

لەبارەی تایبەتمەندی دووەمەوە، ئادەم موسیری سەرپەرشتیاری ئینستاگرام باسی لەوەکرد، کاتێک خەڵکی لە هەژمارەکانیان چەند رەسمێک دادەنێن پێکەوە هەندێک جار توشی هەڵە دەبن و وێنەیەک بە هەڵە دادەنێن، تا ئێستا ئەگەر دۆخێکی وا رووی دابێت پێویست بووە راستەوخۆ هەموو وێنەکان بسرڕێنەوە، بەڵام لە رێگەی تایبەتمەندییە نوێیەکەوە دەتوانیت تەنها یەک وێنە بسڕیتەوە.

سەرپەرشتیاری کۆمپانییاکە باسی لەوەشکردووە، هەردوو تایبەتمەندییەکە بۆ خەڵک گرنگن و داوایان کردووە و ئێمەش بریاریامان داوە بۆیان دابین بکەین.

ئینستاگرام پێگەیەکی کۆمەڵایەتییە و بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەکاردەهێندرێت، بە ٣٢ زمان بەردەستە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠وە خراوەتەکار و لە ساڵی ٢٠١٢دا کۆمپانیای فەیسبووک (مێتا) بە بڕی یەک ملیار دۆلار کڕییەوە.













گەلەری