سەردێڕ:

لە ئەنجامی شەڕێکدا کەسێک کوژرا

PM:02:07:20/11/2021

13028 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەسدا یەکێکیان کوژرا.


ئەمڕۆ شەممە، ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، دوای ئەوەی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا،  ھێزەکانیان بۆیان دەرکەوتووە کە شەڕەکە لە نێوان دوو ھاوڕێدا روویداوە  و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ێ) کە چەقۆی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.
دەشڵێت، "ھێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە لەسەر پردی سەیداوا لە ناوشاری هەولێر روویداوە و ئەو دوو کەسەی شەڕەکە لە نێوانیاندا روویداوە کاسبکاربوون.
دەشڵێت، تا ئێستا هۆکاری روودانی شەڕەکە نەزانراوە.
شایەتحاڵێک بە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى راگەیاند "بکوژ سێ چەقۆى لە کوژراوەکەدا و هەڵهاتووە". 















گەلەری