سەردێڕ:

باوکى ئەو کچەى لە کۆیە چەند رۆژێک ونبوبوو بۆ ئێن ئاڕ تى دەدوێت

PM:12:47:20/11/2021

184440 جار خوێندراوەتەوە

باوکى ئەو کچەى لە کۆیە بۆ ماوەى چوار رۆژ بێسەروشوێن بوو رایگەیاند "کچەکە دۆزرایەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە".


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد باوکی شەیما ئەو کچەى کە چوار رۆژ بێسەروشوێن بوو بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "دواى چوار رۆژ لە بێسەروشوێن بوونى شەیماى کچم دۆزرایەوە و گەڕایەوە بۆ ماڵەوە".

وتیشى "چوار رۆژ لەمەوبەر شەیما چووە دەرەوە بۆ خوێندن لەگەڵ کچێکی دیکەی هاوڕێی، بەڵام نەگەڕایەوە".

روونیشیکردەوە "هەر ئەو کات لە بنکەی ئازادی کۆیە سکاڵامان تۆمارکردووە، داوامانکردووە لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بزانن کچەکەم چی بەسەرهاتووە."

هاوکات پۆلیسى کۆیە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، کە لەدواى چوار رۆژ لە ونبوونی کچەکە، لە ماڵى یەکێک لە خزمەکانیی کچێکى هاوڕێى ئاگادارکراونەتەوە کە کچەکە لە ماڵی هاوڕێ کچەکە خۆى شاردبوویەوە لە گوندێکى سنورى دەرەوەى قەزاى کۆیە.

ئاماژە بەوەش کرا "دەیانوویست لەوێوە بچنە شارێکى کوردستان و لەوێشەوە بچنە شوێنێکى دیاریکراوى تر".













گەلەری