سەردێڕ:

وێنە.. باڵیۆزخانەی ئەمریکا سیستمی بەرگری چالاک دەکات و زەنگی ئاگادار کردنەوەی لێدا

PM:02:28:17/11/2021

4948 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگری ئاسمانی چالاک کردووە و سەرقاڵی تاقیکردنەوەی سیستەمەکەن و زەنگی ئاگادارکردنەوەشی لێداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق سیستمی C-RAM بەرگری ئاسمانی چالاک کردووە.
لەکاتی تاقیکردەنەوەی سیستمەکەدا گوللە دەتەقێندرێت و بەشیک لە دانیشتوانی شاری بەغدا گوێبیستی بوون.
لەلایەن خۆیانەوە، گروپە چەکدارەکانی نەیاری ئەمریکا رایانگەیاند، ناڕازین لە تاقیکردنەوەی بەردەوامی سیستمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە ھۆکاری ئەوەی ھەڕەشە بۆسەر ژیانی دانیشتوانی نزیک لە باڵیۆزخانەکە دروستدەکات.













گەلەری