شارەزایانی کەش و هەوا پێیانوایە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق لە ماوەی ١٠ ساڵدا نقومدەبێت.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، شارەزایانی کەش و هەوا رایانگەیاندووە، پارێزگای بەسرە هەڕەشەی نقومبوونی بەشێكی یاخود تەواوەتی لەسەرە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ یاخود لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، شارەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی شەتوڵعەرەب و نزمی ئاستی زەوییەکەی لە رووی دەریاوە
لەوانەیە ژێرئاو بکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوەتەوە و تیایدا
هاتووە، دوو دەوڵەتی عەرەبی کە یەکێکیان عێراقە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا
مەترسی نقومبوونیان لەسەرە.
ئاژانسی هەواڵی
فەڕەنسی وتووشییەتی، چین مەترسیدارترین وڵاتە کە بکەوێتە ژێرئاوەوە و دوای ئەویش هەریەکە
لە هیندستان و بەنگلادیش و ڤێتنام و ئیندۆنیسیا و یابان و فلیپین و میسر و ئەمریکا
و بۆرما و نیجیریا و مالیزیا و بەریتانیا و مەکسیك و کۆریای باکور و ئیتاڵیا و
پاکستان و عێراق دێن.