سەردێڕ:

بەریتانیا لەبارەى کۆچبەرانى سنوورى بێلاڕووس هەنگاوێکى نوێى گرتەبەر

AM:10:03:13/11/2021

17848 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا سەربازیان ڕەوانەی سنووری پۆڵەندا و بیلاروس کردووە، ئەوەش بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران لەو وڵاتەدا.


وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمێکی بچووکی سەربازی بەریتانی بە پێی ڕێکەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ حکومەتی پۆڵەندا رەوانەی سنوری پۆڵەندا کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رەوانەکردنی ئەو تیمە بە مەبەستی دابینکردنی پاڵپشتیکردنی پۆڵەندایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستا لە سنورەکەیدا هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا پۆڵەندا هەزاران سەربازی لە سنوورەکەدا بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەزاران کۆچبەر بگرن کە دەیانەوێت بچنە وڵاتانی ئەوروپاوە، زۆرێک لەو کۆچبەرانە خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.













گەلەری