سەردێڕ:

دۆلار بەرزبووەوە و لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:01:12:12/11/2021

11180 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەیینی، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، ١٠٠ دۆلار بە ٩٩٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ٤٦ لیرە دابەزیووە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٢٠ ھەزار تمەنە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ھەر ئەمڕۆ ھەینی، بەھای دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەکانی ئێراندا بەرزبووەوە بە جۆرێک یەک دۆلار بە ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
میدیاکان باس لەوەدەکەن، بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نەزانراو و پێشبینی نەکراو بووە. 
بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی پلاندانان و بودجەی ئێران، نرخی دۆلار تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ بەرزدەبێتەوە و ھەر دۆلارێک بەرامبەر بە ٢٨٤ ھەزار تمەن دەبێت و رێژەی ھەڵئاوسانیش دەگاتە ٥٤٪.













گەلەری