سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق کاتی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانی ئاشکراکرد

PM:01:51:11/11/2021

3080 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ساڵی داھاتوو سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام دەدەن و نزیکەی ١٥٠ ملیار دیناریش بۆ پرۆسەکە تەرخان دەکەن.


ماھیر حەماد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ساڵی رابردوو سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی قەیرانی کەرتی تەندروستی و دواکەوتنی پرۆسەی پەسەندکردنی بوجەی گشتییەوە ئەنجام نەدرا.
ماھیر حەماد باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ ئەوەی لەماوەی ساڵی داھاتوودا سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق ئەنجام بدرێت. 
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.













گەلەری