هەوکردنی لەوزەتێن و قوڕگ زۆرکات بەهۆی سەرما و خواردنی ساردەمەنییەکانەوە دروستدەبێت و، دەبێتەهۆی ئاوسانی لەوزەتێنەکان و بوونی ئازارێکی توند، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا هەوکردنەکە زیاتر دەبێت، دەتوانرێت بە کۆمەڵێک ڕێگە هەوکردنەکە نەهێڵرێت.
ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێگە دەکات بۆ نەمانی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێن، کە زۆرکات بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە ڕوودەدات:
- وەرگرتنی پشوویەکی تەواو بە لەش و مێشک.
- باشترین جۆری دەرمان لە هەندێک کاتدا کە ئازارەکەی زۆربیت بخورێت "پاراسیتامۆڵ و ئیبۆپڕۆفین"ە.
- غەرغەرەکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی ئاوی گەرم و خوێ "خوێیاو،" بەڵام بۆ منداڵ ئەم ڕێگەیە گونجاو نییە.
- دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمان، کە بەرگریی لەش لاوازدەکات و ڤایرۆسەکە لەناونابات.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و، بۆنی دوکەڵی جگەرە نەچێت بەسەر کەسەکەدا.
- بەهێزکردنی بەرگریی لەش بەهۆی هاوسەنگکردنی جۆرەکانی خۆراک، کە دەوڵەمەندبێت بە ڤیتامین و کانزاکان.
- سەردانکردنی پزیشک، ئەویش لەکاتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا.