سەردێڕ:

لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوە لە قوتابخانەیەک ٢٦ خوێندکار گیانیانلەدەستدا

AM:08:38:09/11/2021

3364 جار خوێندراوەتەوە

حاکمی ناوچەی مارادی لە باشوری نەیجیریا رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لەو ناوچەیە ٢٦ خویندکار گیانیانلەدەستدا و ١٣ دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، شایبۆ ئەبوبەکر حاکمی ناوچەی مارادی لە باشوری نەیجیریا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، تا ئێستا بەھۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکە لە یەکێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناوچەکە گیانلەدەستدانی ٢٦ خوێندکار و برینداربوونی ١٣ خوێندکاری دیکە تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی تەندروستی چوار لە بریندارەکان بەھۆی سەختی سوتاوییەکانییانەوە ناجێگیرە.
لەبارەی تەمەنی خوێندکارەکانەوە ئەوەشی خستەڕوو، خوێندکارەکان لە قۆناغی بنەرەتین و تەمەنییان لە نێوان ٥ بۆ ٦ ساڵاندایە.
 لەلایەن خۆیەوە، ئاژانسی ھەواڵی شیبۆی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، ئاگر لە سێ پۆلی قوتابخانەکە بەربووە.
ئاشکراشی کردووە، قوتابخانەکە بەھۆی ئەوەی لە تەختە و پوش دروستکراوە ھۆکاربووە بۆ گڕگرتن. باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا سەرچاوەی کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، نەیجیریا یەکێکە لە وڵاتە ھەژارەکان و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٢٥ ملیۆن ھاوڵاتییە و بەھۆی نەبوونی بوجەیەکی پێویست بۆ کەرتی پەروەردە ژمارەی قوتابخانە و خوێندگای پێویستی تێدانییە تا منداڵان و خوێندکارانی ئەو وڵاتە لە بینای قوتابخانەی پارێزراودا درێژە بوخوێندن بدەن.












گەلەری