بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، شەوی پێنجشەممە لە شاری ھەولێر شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا روویداوە، کە خزمی یەکترین و دوژمنداری لە نێوانیاندا ھەیە و لە شەڕەکەدا کەسێک کوژراوە.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر نۆ و نیوی شەو، لەسەر کێشەیەکی خێزانی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شادی لە نێوان دوو خێزاندا روویدا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (ش، خ) دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان کرایەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە بەردەوامن.
هەر ئەمشەو شەڕەتەقە
لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێ روویدا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی
دیکەش بریندارن.