سەردێڕ:

٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێم

PM:01:27:08/11/2021

14460 جار خوێندراوەتەوە

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ‌ ٢٠٠ ملیار دیناره‌كەی بەغدا بۆ هەرێم نێردرا.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە لیستی دابەشکردنی موچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

چاوگەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداد، دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا دابەشکردنی موچە بە سستی بەڕێوەدەچوو و بڕیارە بە ھاتنی ئەو پارەیە دابەشکردنی موچە خێراتر بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە موچەی مانگی ١٠ی دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی لە ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە دەستی بەدابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام پرۆسەکە بەشێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا نزیکەی ٩ وەزارەت موچەیان وەرنەگرتووە.
ھەر ئەمڕۆ، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سێشەممە موچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.
ھەرچەندە وەزیری دارایی و بەرپرسانی حکومەت ئەو سستییە لە دابەشکردنی مووچە بۆ ھۆکاری جیاجیا دەگەرێننەوە، بەڵام بەوتەی بەشێک لە پەرلەمانتاران، حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی دانەوەی قەرزەکان بووە، بەتایبەت قەرزەکانی دانەغاز و کێشەی کۆکردنەوەی داھاتی نەبووە.

 













گەلەری