سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ھەوڵدان بۆ کوشتنی مستەفا کازمییەوە ھاتەدەنگ

PM:09:39:07/11/2021

10120 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکە سزابدرێن."


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەم کە شوێنی مانەوەی کازمی کردە ئامانج و دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکە سزابدرێن."
باسی لەوەشکردووە، داوای لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هەر جۆرە یارمەتییەکی گونجاو پێشکەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن.
کاتژمێر ٢ی شەوی رابردوو لە هێرشێکدا هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی درا، شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت کرایە ئامانج.
دوابەدوای هێرشەکە، مستەفا کازمی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و داوای ئارامی لە هەمووان دەکەم بۆ عێراق."
تا ئێستا ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.













گەلەری