سەردێڕ:

لە بەغدا بەرھەم ساڵح و شاندی پارتی کۆبوونەوە

PM:07:43:06/11/2021

3400 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی شاندی پارتی بە تەنیا چووە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ بەرھەم ساڵحدا کۆبوونەوە.


بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، "لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دۆخی هەرێم و عێراق گفتوگۆکراوە و جەختکرایەوە لە گرنگی پتەوکردنی سازان و یەکریزی نیشتمانی بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی خەڵک و ھێنانە ئاراوەی خۆشگوزەرانی."

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی یەکخستنی دید و بۆچوونەکانی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق لە پێناو دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی کە ئەرکی لە پێشینەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بێت بە ھاوڵاتییان لە سەرتاسەری عێراق بێ جیاوازیی."

ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی هەمیشە یەکڕیزی ناو ماڵی ‏کورد و یەکدەنگی لایەنە کوردییەکان لەسەر زارییەتی، بەڵام خۆی پێوەی پابەند نابێت، لە ئێستادا تاک لایەنە چووەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا بۆ بەدەستهێنانی پۆست و ئیمتیازات گفتوگۆ دەکات.

رۆژی ١٨ی مانگی رابردوو، پاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بە دەستهێنانی ٩ کورسی و بوونی بە دووەم هێز لەسەر ئاستی هەرێم، جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی "بۆ یەکریزی کورد و گۆڕانکاری راستەقینە لە هەرێم و رێکخستنی نێو ماڵی کوردی خستەڕوو" و جەختیشی کردەوە، کە هیچ پۆست و وەزارەتێکیان لە بەغدا ناوێت، سەرەڕای ئەوەی دووەم هێزن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پرۆژەکەیان بۆ پلە و پۆست بۆ خۆیان نەخستووەتەڕوو.








گەلەری

‌بەپەلە