دوای ئەوەی ٥٦٨ هاوڵاتی لە میسان دوچاری ژەهراویبوون بوون، تەندروستی پارێزگاکە دوای پشکنینی تەواو بۆ ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان بۆی دەرکەوت کە ئاوەکە بێ کێشەیە و نەبووەتە هۆی هیچ جۆرە ژەهراویبوونێک.
ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی تەندروستی میسان راگەیەنراوێکی لەبارەی ژەهراویبوونی هاوڵاتیانی ناوچەکە بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ''پشکنینەکانی ئاوی
خواردنەوەی پارێزگاکە پاکن و دوورن لە نەخۆشی و گونجاوە بۆ خواردنەوە.
باسی لەوەشکردووە، پشکنینە کیمیایی و بایەلۆجیەکانی
ئاوەکە دەریخستووە کە هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە.
ئەوەشی خستوتەڕوو، نموونە لە ئاوی
خواردنەوە و ئەو ئاوەی بۆ ئامادەکردنی فەلافلەکە و تەنانەت نموونە لەخوێنی نەخۆشەکانیش
وەرگیراوە.
فەرمانگەکە راشیگەیاندووە، لەنێوان ئەو
٥٦٨ کەسەدا هیچ منداڵێك و بەساڵاچوویەك دووچاری ژەهراویبوون نەبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا
دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی زۆر فەلافلییان لە خواردنەگەیەکی میسان خوارد، دووچاری ژەهراویبوون
هاتن.