سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

AM:08:08:05/11/2021

5656 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە ١٥سەنت دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری