AM:11:32:04/11/2021
95932 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت لە شوێنێکی گشتیدا لەوڵاتى سعودیە شۆفێرێک ژنێک ناچاردەکات بە زۆر بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی، بەڵام چەند کەسێک پەلاماری دەدەن و رێگە نادەن ژنەکە لەگەڵ خۆی ببات.
محەمەد شەهری وتەبێژی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی ناوچەی خۆرهەڵاتى وڵاتى سعودیە رایگەیاند، لە پارێزگای خەبەر توانیویانە ناسنامەی ئەو کەسە بناسنەوە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت و هەوڵدەدات ژنەکە برفێنێت و دەستگیری بکەن و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا بکەن و دۆسییەکەی رەوانەی داواکاری گشتی بکەن.