AM:08:22:02/11/2021
16020 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ دووشەممە ٢٨ سەنت بەرزبووەتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٤ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەهەمان شێوە ئەم جۆرەشیان بەراروورد بە دوێنێ ١٩ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."