سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت مرۆڤایەتی رزگار بکرێت

PM:10:32:01/11/2021

3748 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا داوا دەکات لوتکەی گلاسکۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی نوێی چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا لە جیهاندا، نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت، بە روبەڕوبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا دەبێت مرۆڤایەتی رزگار بکرێت.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە لوتکەی گلاسکۆدا ئاماژەی بەوە کرد، "با ئێستا بکەینە سەرەتای قۆناغی خواست و داهێنان لە پێناو پاراستنی ئایندەی هاوبەشماندا."

بایدن باسی لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەش و هەوای کرد و دەڵێت، "ئەم دیاردەیە مەترسییەکی گریمانەیی نییە، بەڵکو دیاردەیەکە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا بینراون، لەوانە ئاگرکەوتنەوە و لافاو کە زیانی بە ملیار دۆلاریان لێداوین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو بڕوایەدام دەرفەتێکی گەورەمان لەبەردەمدایە، ئەم دەرفەتەش هەر تەنها بۆ ئەمەریکا نییە، بەڵکو بۆ هەمووانە تا وزەی خاوێن بەکاربهێنین و هەلی بە ملیۆن کار بڕەخسێنرێت و ژینگە بپارێزین."

ئامانجەکانی لوتکەیی گلاسکۆ لە رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ی پاریسەوەیە کە وڵاتانی جیهان رێککەوتن لەسەر سنوردارکردنی گۆڕانی گەرما.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارەکەیدا وتی، "روبەڕوی بڕیاری توندی نەوەکانی داهاتوو دەبینەوە ئەگەر هەنگاوی یەکلاکەرەوە نەنێین."

لای خۆشییەوە، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات، "مرۆڤایەتی ڕزگار بکرێت" لە رێی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەواوە.













گەلەری