ماڵپەرێکى بەریتانى بڵاویکردەوە، ژنێك لە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانیا منداڵێکی کوڕی هێنایە دنیاوە کە حەوت کیلۆگرام کێشێتى و بەسێیەمین گەورەترین منداڵی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
ماڵپەرى دەیلى مەیل-ى بەریتانى ئاماژەى بەوە کرد، منداڵێکی کوڕ بەناوی ئاڵفا کە کێشى شەش کیلۆ و ٧٠٠ گرام دەبێت (١٤ پاوەند و ١٥ ئۆز) و لە نەخۆشخانەی جۆن رادکلیف لەشاری ئۆکسفۆرد چاوی بە دنیا هەڵێنا.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئاڵفا لە
هەفتەی ٣٨ەمین بە سروشتی لەدایکبووە و نازناوی 'بەچکەی ئەسپی دەریا'یایان لێناوە.
دایکی منداڵەکە رایگەیاندووە، ''ئێمە نەماندەزانی
ئەوەندە گەورەیە، لەکاتی لەدایكبوونیدا هەموویان پێدەکەنین و هاوسەرەکەم وتی ''ئای
خوایە چەند قەڵەو و خرپنە".
دەیلی مەیڵ ئاماژەی بەوەشداوە، تەندروستی
دایک و کۆرپەکەی جێگیرە و لە ئێستادا لەنەخۆشخانەدان بەمەبەستی چاودێریکردنی ئاڵفا.
ئەمە لەکاتێکدایە، یەکەمین گەورەترین
منداڵ لە بەریتانیا لە ١٩٩٢ لە دایك بوو کە کێشی حەوت کیلۆ و سێ گرام بوو (١٥ پاوەند
و هەشت ئۆز) و دووەمیش لە ساڵی ٢٠١٣ کە کێشیحەوت کیلۆگرام (١٥ پاوەند و حەوت ئۆز) بوو.