سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی روودانی تەقینەوەیەک لە یەمەن کە ١٢ کەس کوژران

PM:08:42:30/10/2021

11248 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی عەدەن لە یەمەن ١٢ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی شاری عەدەنی باشوری یەمەن روویدا و بەوهۆیەشەوە ١٢ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، تەقینەوەکە لە نزیک دەروازەی چوونە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە روویداوە و لە ئەنجامیشدا ١٢ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی پاراستنی فڕۆکەخانەکە بوون.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش وتی، تەقینەوەکە لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە رێگای یەکێک لە دەروازەکانی فڕۆکەخانەکەوە و خاڵێکی ئەمنی پشکنینی لە نزیک ئۆتێلی فڕۆکەخانەکە کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونەتە قوربانی.














گەلەری