سەردێڕ:

روونکردنەوەى کۆمسیۆن لەبارەى زیادبوونى کورسیى لایەنەکان لەدواى ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان

PM:06:15:29/10/2021

9028 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق روونکردنەوەى لەبارەى راگەیەندراوى هەندێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکاندا سەبارەت بە زیادبوونى کورسییەکانیان لەدواى ئەنجامدانى ژماردنى دەستى دەنگەکان.


ئەمڕۆ هەینى نبراس ئەبو سودە یاریدەدەرى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "ناتوانرێت هیچ وادەیەک بۆ کۆتایهاتنى ژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى ئەو وێستگانە دیارى بکرێت کە سکاڵایان لەسەرە".

جەختیشیکردەوە "کۆمسیۆن تیمێکى گەورەى بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەکە تەرخان کردووە بۆ ئەوەى بە خێرایى تەواو بکرێت".

ئەو بەرپرسەى کۆمسیۆن روونیکردەوە "باسکردن لەسەر زیادبوونى ژمارەى کورسى بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکان راست نییە و تائێستاش ژماردنەوەى دەستى سەدا سەد هاوتا بووە لەگەڵ دەنگدانى ئەلەکترۆنى".













گەلەری