سەردێڕ:

جارێکی دیکە بەهای بیتکۆین دابەزی

AM:08:48:28/10/2021

3592 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین جارێکی دیکە بەرامبەر دۆلار دابەزی بەشێوەیەک یەک بتکۆین بە ٥٨ هەزار و ١٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەهای بتکۆین لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٦.٤٪ دابەزی و یەک بتکۆین بە ٥٨ هەزار و ١٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەمە کەمترین نرخە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بتکۆین تۆماری کردبێت کە بە کەمتر لە ٦٠ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بتکۆین بەرزترین نرخی خۆی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد بەشێوەیەک یەک بتکۆین بە ٦٦ هەزار و ٩٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها، لەبەرامبەردا دراوی ئەلیکترۆنی ئیسر بەڕێژەی ٦٪ بەهاکەی دابەزی و هەریەک لە دۆگکوین و سۆلانا بەڕێژەی ٧٪ بەهاکانیان بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستدا.

ئەمەش لەکاتێدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، حکومەتی چین بازرگانیكردن به‌ دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌ "نایاسایی" له ‌قه‌ڵه‌مدا، بەوهۆیەوە بەهای بتکۆین بە رێژەی ٨٪ دابەزی.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسرا و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.


کـ ، ئـ













گەلەری