سەردێڕ:

لەم وڵاتە کودەتاى سەربازى ئەنجامدرا و سەرۆکى حکومەت و بەشێک لە وەزیرەکان دەستگیرکران

AM:08:27:25/10/2021

51360 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی پیشەگەرانی سودان رایگەیاند، سەرۆکی وڵات و ژمارەیەک لە وەزیرەکان دەستبەسەر کراون و جوڵەی سەربازی کراوە بە ئامانجی دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمەڵەى پیشەگەرانی سودان لە راگەیەنراوێکیاندا ئاشکرایانکرد، عەبدوڵا حەمدوک سەرۆکی وڵات دەستبەسەرکراوە و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەشی دەستگیرکراون.

کۆمەڵەکە داوا لەگەلی سودان و هێزەکانی شۆرش و لیژنەکانی بەرگری لەسەرجەم شار و شارۆچکە و گوند و گەڕەکەکان دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان بە ئامانجی رێگریکردن لەو کودەتایەى ئەنجامدەدەرێت.

چاوگێک لەناوخۆی سودانەوە بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل و پەیوەندییەکان لە خەرتومی پایتەخت بڕاون.

دەشڵێت، دوای دەست بەسەرکردنی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک وەزیر، خەڵک و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان رژاونەتە سەر شەقامەکان.

لەلایەن خۆیەوە حکومەتی سودان رایگەیاند، پێنج بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی عەبدوڵا حەمدوک دەستگیر کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ حکومەتی سودان رایگەیاند هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن ئەو ئەفسەرانەی پێشتر لە حکومەتەکەی عومەر بەشیر باڵادەستبوون لە سوپادا شکستی پێهێنرا.

پێشتریش لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ بەهۆی سەختی ژیان و گرانبوونی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و داڕمانی دەسەڵات و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی ئازادی لە حکومەتەکەی عومەر بەشیردا، گەلی سودانی رژانە سەرشەقامەکان و بە هاوکاری سوپا و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان کودەتای سەربازی لەو وڵاتە روویدا و کۆتایی بەدەسەڵاتی بەشیر و حکومەتەکەی هێنا و حکومەتێکی راگوزەر پیکهێنرا.


كـ ، ئـ













گەلەری