سەردێڕ:

پێش گەیشتن بە خەونەکەی لە بۆشایی ئاسمان، ئیلیۆن مەسک روو لە ژێر زەوی دەکات

PM:03:18:23/10/2021

6056 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای "The Boring Company" کە خاونەدارێتیییەکەی بۆ ئیلیۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی دەگەڕێتەوە، رەزامەندی وەرگرتووە بۆ لێدانی تونێلێکی ژێرزەوی لە شاری لاس فێگاسی ئەمریکی، کەلە ١٠٠ وێستگە پێکھاتووە و چەند ئوتێل و چێشتخانە و یانە پێکەوەدەبەستێتەوە.


ئاژانسی ھەواڵی بلومبێریگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای "The Boring Company" رەزامەندی لە ناوچەی کلارکی شاری لاس فێگاس وەرگرتووە بۆ لێدانی تونێلێک لە ژێرزەمینی بەشێک لەو شارە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تونێلەکە ٥١ وێستگەی دوو سایدی پێچەوانەی ھەیە کە ژمارەیەک چێشتخانە و ئوتێل و یانە پێکەوە دەبەستێتەوە و نزیکەی زیاتر لە ٤٦ کیلۆمەتر درێژە.
کۆمپانیای "The Boring Company" ئاماژەی بەوەداوە، تونێلەکە ناوی "Teslas in Tunnels" یە و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بە وزەی کارەبا کاردەکات و ھیچ بڕە گازێک تیایدا بەرھەمنایەت و دۆستی ژینگەیە و بێ ھیچ وەستانێک بەردەوامدەبێت لە گواستنەوەی سەرنشینەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی بلۆمبێرگ، نرخی گواستنەوەی سەرنشینەکان لە نێوان پێنج بۆ ٢٠ دۆلار دەبێت.
 ئەمە لەکاتێکدایە، ئیلیۆن مەسک، ملیادێری ئەمریکی لە ئێستادا سامانەکەی بریتییە لە ٢٣٦ ملیاردۆلار و خاوەنی ھەردوو کۆمپانیای گەورەی تێسلا بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و سپەیس ئێکسە بۆ بەرھەمھێنانی موشەک و کەشتی بۆشایی ئاسمان و خاوەنی پرۆژەی گەشتکردنە بۆسەر ھەسارەی مەریخ لە بۆشایی ئاسمان.
 
کـ ، ئـ












گەلەری