AM:10:23:22/10/2021
7284 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی روسی بڵاوکردەوە، ملیاردێرێکی چێنی بڕی پێنج ملیۆن دراوی یەنی چینی بە وردە، کە دەکاتە (هەشت دەفتەر دۆلاری ئەمریکی" لە ئەژماری بانکیی خۆی کشاندووەتەوە و فەرمانبەرانی بانکەکەشی ناچارکردووە کە پارەکەی بەدەستبژمێرنەوە.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، ئەو ملیاردێرە چینییە بەهۆی توڕەبوونی لە بانکەکە و فەرمانبەرەکانی ئەو هەنگاوەی ناوە، هاوکات بەڵێنیشی داوە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو بڕە پارەیەی کە کشاندوویەتییەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ نێو ئەژماری بانکییەکەی.
لای خۆشییەوە، ملیاردێرە چینییەکە ئەوەی
ئاشکراکردووە، کە رەفتار و هەڵسوکەوتی فەرمانبەرانی بانکەکە وایکردووە کە ئەو هەنگاوە
بگرێتەبەر و ماڵپەڕی "ladbible"یش
ئەو هەنگاوەی ملیاردەرە چینییە بە هەنگاوێکی سەیر و نامۆ لەقەڵەمدەدات.