سەردێڕ:

وەزیرێکی ئیسرائیل لەبارەی شەڕکردنیان لەگەڵ ئێران: لە ئان و ساتدایە

PM:06:35:21/10/2021

10136 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، پێکدادانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران "لە ئان و ساتدایە و زۆر دوور نییە."


ئاڤیگدۆر لیبەرمان وەزیری دارایی ئیسرائیل لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "واڵا نیوس" باسی لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد.

وەزیری دارایی ئیسرائیل لەبارەی دانوستاندنەکانی تایبەت بە پلانەکانی نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژۆ کرابوو دەڵێت، "هیچ قۆناغێکی دیموکراسی یاخود رێککەوتنێک ناتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوەستێنێت."

لە درێژەی قسەکانیدا ئاڤیگدۆر لیبەرمان ئاماژەی بەوەشکرد، "پێکدادانمان لەگەڵ ئێران لە ئان و ساتدایە و زۆر دوور نییە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە حکومەتی تەلئەبیب، بودجەیەکی پێنج ملیار شێکڵ (١،٥٣ ملیار دۆلار)ی بۆ زیادکردنی تواناکانی هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران تەرخانکردووە.













گەلەری