سەردێڕ:

بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانان

AM:09:00:21/10/2021

11052 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتەوە سەر بنکەی سەربازی تەنەفی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش.


بێڵ ئۆربان "سنتکۆم" وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و تەقەکردن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی تەنەف لە سەر سنوری سوریا و عێراق و ئەردەن لەناو خاکی سوریادا.

هەروەها، نە سنتکۆم و نە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هیچ لایەکیان تۆمەتبار نەکرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە، ئاماژەیان بەوەدا، "ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و وەڵامی هەر هێرشێک بداتەوە، بەڵام لەو کات شوێنەی بە گونجاوییان دەزانێت".

هەریەک لە بێڵ ئۆربان و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکرد.

بنکەی سەربازی تەنەف لە ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەی سێگۆشەی نێوان سوریا و ئەردەن و عێراق لەناو خاکی سوریادا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دامەزرا بەئامانجی مەشقپێکردنی سەربازی بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی چەکداری داعش.













گەلەری