سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. زانایان رووداوێک لەسەر هەسارەی موشتەری تۆمار دەکەن

PM:03:12:20/10/2021

7176 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی گەردونناسی ژاپۆن چەند گرتەیەکی پێکدادانیان لەسەر هەسارەی موشتەری تۆمارکردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک تێبینی رووداوەکەیان کردووە.


ماڵپەڕی سکای ئاند تێلێسکۆپ بڵاویکردەوە، تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی کیۆتۆ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و تیادا، رووناکییەک بۆ ماوەی چوار چرکە لەسەر هەسارەی موشتەری دەردەکەوێت، کە رووداوەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا روویداوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر زانایان دڵنیاببنەوە لەوەی دەرکەوتنی رووناکییەکە بریتیە لە روودانی پێکدادان، ئەوا دەبێت بە نۆیەمین جار کە چاوی مرۆڤ رووداوی لەو شێوەیەی لەسەر ئەو زەوی بەدیکردووە و کۆتا جاریش لە ١٣ی ئەیلولی ئەمساڵدا بووە.

هاوکات، توێژەران بڵاویانکردەوە، "بۆ یەکەم جار لە مێژوودا سەرکەوتوبووین لە چاودێریکردنی رووناکی لەسەر هەسارەی موشتەری، لەکاتی پێکدادانی تەنێکی بچوک بە رووی ئەو هەسارەیەدا."

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە نێوان دەیان و سەدان هەسارۆکەی بچوک لەگەڵ هەسارەی موشتەریدا پێکدادان روودەدات و بەمەش ئەو هەساریە بووەتە بەربەستێک لەبەردەم ئەو هەسارۆکانەدا تا نەگەنە سەر زەوی.

بۆ یەکەمجاریش لە مانگی تەمموزی ١٩٩٤ پێکدادانی نێوان هەسارەی مشتەری و کلکداری شۆمیکر لیفی ٩ تۆمارکرا.














گەلەری