سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

PM:02:15:20/10/2021

12856 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی ١٢.٣٨٪ زیادیکردووه، بە جۆرێک تەنها ئەمڕۆ ١٥٥ ملیۆن و ٥١ هەزار دۆلار خراوەتەڕوو.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلاری بە رێژەی ١٢.٣٨٪ بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرزکردەوە، بەشێک لەو هەنگاوەش بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی دۆلار بووە لە بازاڕی دراوەکانی وڵاتدا.

بەگوێرەی بانکی ناوەندی، تێکڕای نرخی یەک دۆلار بە ١٤٦٠ دینار بووە، بەمەش نرخی ١٠٠ دۆلار ١٤٦ هەزار دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێک لەو پارەیەی خراوەتە بازاڕ بە مەبەستی پارەدارکردنی کەرتی بازرگانی بووە لە دەرەوەی وڵات.

بانکەکە دەشڵێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوو بڕی ١٣٨ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٧٩١ دۆلاریان خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕەکە بۆ ١٥٥ ملیۆن و ٥١ هەزار و ٨٩٨ دۆلار بەرزبووەتەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەى ٥٠ دینار دابەزیوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری