سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە دیمەشق لە نزیک پردی سەرۆک تەقینەوەیەک روویدا

AM:08:23:20/10/2021

5816 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سانای سوری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پردی سەرۆک لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دوو بۆمبی چێنراو بە پاسێکی سەربازیدا تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا ئاماژەی بەوەداوە، تەقینەوەکە دوو تەقینەوەبووە و پاسێکی سەربازی بە ئامانج گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا ئاماژەی بەوەداوە، رووداوەکە دوو تەقینەوە بووە و پاسێکی سەربازی لە نزیک پردی سەرۆک کردووەتە ئامانج.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، بەهۆی رووداوەکە ١٣ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، توانراوە لە شوینی رووداوەکە بۆمبی سێیەم پوچەڵبکرێتەوە.














گەلەری