سەردێڕ:

نەوەی نوێ لەسەر گرانبوونی بەنزین داوای بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکات

PM:03:08:19/10/2021

5060 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ تایبەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین داوای بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەکات.


لە بانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن، کە لەسەر پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.

نووسراوەکە لەلایەن، کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە و لە لێدوانێکیشیدا بۆ ئێن ئار تی باسی لەوەکرد، "بەهۆی ئەو قەیرانەی روبەڕوی هاوڵاتیان بووە و نرخی بەنزین و غازی ماڵان گرانبووە و نەوتی سپی ساڵانە بەسەر هاوڵاتیان دابەشناکرێت، بەپێی بڕگەی یەکەم لە مادەی ٦٦ی پەیڕەوی ناوخۆ داوای دانیشتنی تایبەت بەو بابەتە دەکەن." 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگە هەن بەڵام بەنزین و سوتەمەنی بۆ عێراق دەپاڵێون و کۆمپانیا حزبییەکانی پارتی و یەکێتیش بەنزین لە دەرەوە دەهێنن و بە گران بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن و ماوەی چەند رۆژێکیشە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نرخی بەنزین گرانتر کراوە.

هـ.ئـNo description available.













گەلەری