سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:10:28/03/2024

784 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٨٢ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٨١ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بە رێژەی ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش دوای ئەوەهات ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە رێژەری ٠.٨٪ زیاتربوو لە رێژەی پێشبینیکراو. 
هاوکات هەفتەی
رابردوو، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە و شاندێکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ریاز کۆبوونەوە کە ئەوە بووە هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٣٥ تا ٠.٤٥٪ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی مانگێکە، گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە لەیاسادەرچووەکانی یەمەن فراوانتربووە بە رادەیەک کە سەرجەم کەشتیە نەوتییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە ئامانج دەگیرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨١ دۆلار و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش نەوتی گەیاندووەتە سەروو ٨٥ دۆلار.













گەلەری